رێكه‌وتى (15/10/2019) كاتژمێر (10:30 خوله‌ك )ى به‌یانى له هۆڵى (فه‌رهادى) سیمینارێك له‌لایه‌ن (م. هه‌رده‌وان محمود كاكه شیخ ) مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندن ئه‌نجام درا، له ژێر ناونیشانى (پرۆسه‌كانى دڵنیایى جۆریى و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كوالیتى ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان) سازكرا .
له سمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر گرنگى پرۆسه‌كانى دڵنیایى جۆریى و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن و ئاستى زانستى زانكۆكان به تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندى به‌شداربوونى زانكۆكان له هه‌نگاونان به‌ره‌و بۆلۆنیا پرۆسیس و به‌ستنه‌وه‌ى به رأنكى زانكۆكان .
له‌به‌شى دووه‌مى سمیناره‌كه‌شدا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ (پ.د. عمر په‌تى) باس له گرنگى پێدانى گرانتى نێوخۆیى زانكۆمان بۆ قوتابیان خرایه‌ڕوو كه پرۆژه‌ى نوێى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه بۆ پێدانى گرانت بۆ پرۆژه‌ى ده‌رچوون و بیرۆكه‌ى به‌سودى قوتابیان .