سێشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2019 سیمینارێك به ناونیشانى (الحرب النفسیه و كیفیه التعامل مع وسائل الاعلام فى زمن الحرب و الازمات) له‌لایه‌ن دکتور ره‌زوان خضر عه‌لى مامۆستا له به‌شى راگه‌یاندنى كۆلێژى ئاداب له هۆڵى فه‌رهادى به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و سیمیناره‌دا كه زۆربه‌ى مامۆستایان ئاماده‌ى بوون، دکتور ره‌زوان باسى له شێوازه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى له‌رێگه‌ى ئامرازه‌كانى راگه‌یاندن له‌كاتى شه‌ڕو قه‌یرانه‌كاندا كرد.
هاوكات چه‌ندین نمونه‌ى له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنى ئامرازه‌كانى میدیا باسكرد، هه‌روه‌ك رونیكرده‌وه كه ده‌بێت ئامرازه‌كانى راگه‌یاندن له خزمه‌ت دۆز ره‌واكانى میلله‌ت بێت.
ئاواره‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى كوردانى رۆژئاوا بۆ باشوورى كوردستان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان و رێگه‌نه‌دان له‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى له‌و قه‌یرانه‌دا به‌رۆكیان بگرێت، به پێویست زانى.
دواى ته‌واوبوونى سیمیناره‌كه، له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئاماده‌بوو به پرسیار‌و وه‌ڵام سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.
كاتژمێر 10:30ى هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك له هۆلى فه‌رهادى، سیمینارى زانستى بۆ مامۆستایانى به‌شه جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌ى رۆشنبیرى كۆلێژه‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌برێت.