رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى (30/4/2019) بۆ یه‌كه‌م جار به ئاماده‌بوونى به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ(د.قادر محمد حسن ) و ڕاگرى كۆلێژى زمان به‌رێز (د. عاطف فرهادى) و به‌رێزان (سینه‌م بدرخان و عبدالله زه‌نگه‌نه و ممتاز الحیدرى و زیره‌ك كمال و دكتۆره كوردستان موكریانى و دلاوه‌ر خالید ئاشگه‌یى) و سه‌رۆكى به‌شى ڕاگه‌یانن (د.هوشیارمظفر على) و سه‌رۆكى به‌شى ده‌روونزانى (د. مها بكرحه‌سه‌ن) ماموستایان و قوتابیانى كولێژ و چه‌ند رۆژنامه‌نووسى دیرینى شارى هه‌ولێر و میوانانى ده‌ره‌كى له كۆلێژى ئاداب فستیڤالى زانستى و كه‌لتورى به‌شى ڕاگه‌یاندن و به‌شى ده‌روونزانى به‌رێوه‌چوو, فستیڤاله‌ك به مه‌به‌ست ناساندن و تێكه‌ل كردن كه‌لتور له‌گه‌ڵ زانست سازكرا.
فستڤاله‌كه پێكهاتبوو له دوو پانێل پانێلێك تایبه‌ت به به‌شى ڕاگه‌یاندن و پانێلێكیش تایبه‌ت به به‌شى ده‌روونزانى له‌گه‌ڵ به‌شى لایك میوزیك كه پێكهاتبوو له چه‌ند ده‌رژنێكى به‌توانا, فستیڤاله‌كه له چه‌ند به‌ش پێكهاتبوو له‌وانه( توێژینه‌وه‌ى زانستى مامۆستایانى هه‌ردوو به‌ش, به‌رهه‌مه‌چاپكراوه‌كانى وه‌كو كتاب و رۆژنامه و توێژینه‌وه‌ى قوتابیان, كه‌لوپه‌لى كۆنى میدیایى بۆ نمونه كامیراو كولتورى كورده‌وارى و تابلۆ و تێستى ده‌روونى و خواردن, و له كۆتایشدا رۆژنامه‌نووسه دێرینه‌كانى شارى هه‌ولێر خه‌ڵات كران .