كۆماری كوردستان لە مەهاباد





لە درێژەی چالاكییەكانی لێژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی ئاداب ..لە یادی ٧٨یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد...ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٧/٢/٢٠٢٤
سمینارێكی بۆ بەڕێز حامید گەوهەری نووسەر و ڕۆشنبیر بە ناونیشانی 
(كۆماری كوردستان ئەنجام و كاریگەری و لێكەوتەكانی) سازكرد 
لەسمینارەكەدا بەڕێزیان 
تیشكی خستە سەر هەلومەرجی دامەزراندنی كۆمار و پاشان هەنگاوەكانی دامەزراندنی كۆمار لە كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦ هەر لە سمینارەكەدا تیشكی خستە سەر دەسكەتەكانی كۆمار و ئەو ئاڵنگارییانەی كە كۆماری كوردستان ڕووبەڕوویان بوویەوە 
پاشان تیشكی خستە سەر 
قۆناغی كۆتایی كۆمار و هۆكاری دەرەكی و ناوخۆیی شكستی كۆمارەكەی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو...
پاشان ئامادەبووان هەریەكە بە سەرنج و پرسیار و تێبینییەكانیان سمینارەكەیان دەوڵەمەند كرد.
لە کۆتای سمینارەکەدا کتێبی( کۆمەڵەى ژیانەوەى کوردستان)ی بەخشیە سەر ئامادەبووان.