مه‌عریفه‌ى ئایینى و مه‌عریفه‌ى زانستى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دا

 

 سێشه‌ممه‌ 19ى تشرینى دووه‌مى 2019، له‌ هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژ، سیمینارێك به‌ ناونیشانى (مه‌عریفه‌ى ئایینى و مه‌عریفه‌ى زانستى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دا) بۆ (پروفيسوردكتور ره‌شاد میران) مامۆستا له‌ به‌شى كۆمه‌ڵناسى كۆلێژى ئاداب، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سیمنیاره‌كه‌دا، دكتورر میران به‌ وردى باس هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى مه‌عریفه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دا كردو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ زۆرجاران هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى مه‌عریفه‌ى تێكه‌ڵ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش؛ هه‌ڵه‌یه‌.

له‌باره‌ى جۆره‌كانى مه‌عریفه‌و رێگه‌و شێوازه‌كانى بۆ گه‌یاندنى په‌یام و هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاك، د.ره‌شاد رونیكرده‌وه‌: “له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌ چوار جۆرى سه‌ره‌كى مه‌عریفه‌:

-مه‌عریفه‌ى میللى (عامى)

-مه‌عریفه‌ى ئایینى

مه‌عریفه‌ى زانستى

مه‌عریفه‌ى فه‌لسه‌فى

هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ پسپۆڕانه‌وه‌ دوو جۆرى دیكه‌ى مه‌عریفه‌ى ئابوورى و سیاسى جیاده‌كرێته‌وه‌.

له‌ كۆتایى سیمیناره‌كه‌شدا، مامۆستایان و ئاماده‌بووان به‌ پرسیارو گفتوگۆكانیان، سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.