رۆژى یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتى (28/4/2019) كاتژمێر (10:30 خوله‌ك )ى به‌یانى له هۆڵى (فه‌رهادى) سیمینارێك له‌لایه‌ن (ئه‌بوبه‌كر جاف) له ژێر ناونیشانى (میشێل فوكۆ, شێوازێكى نویێ نووسینه‌وه‌ى مێژوو, سه‌باره‌ت به میتۆدى ژینیا لۆژیاى فوكۆیى) ساز ده‌كرا . له‌سه‌ره‌تادا ناوبراو باسى له فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى میشێل فوكۆ و شێوازێكى نویێ نووسینه‌وه‌ى مێژوو, سه‌باره‌ت به میتۆدى ئاركیۆ ژینیا لۆژیاى فوكۆیى كرد. له دریژه‌ى باسه‌كیدا باسى له شێوازى نووسینى نوێ كرد به‌رامبه‌ر به مێژوو نووسینى كۆندا, ئه‌موش له میانه‌ى هێنانه ئاراى میتۆدێكى نوێ به ناوى مێتۆدى ئاركیۆلۆژى و ژینیالۆژى, له رێگه‌ى ئه‌م میتۆده بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مێژوو به‌رده‌وامى هه‌میشه‌یى نییه, به‌ڵكو پچرپچره و ئامانجى گه‌وره به‌رێوه نابات, به‌ڵام باس له مێژوو په‌راوێزبووه‌كان و وونبوه‌كان و پچرپچربووه‌كان ده‌كات .