ناساندن و بلاوکردنەوەى کتێبى عاصم حیدرى

عاسیم حەیدەری ژیان و ڕۆلی سیاسی و ڕۆشنبیریی ١٩٢١-١٩٧١ ناونیشانی كتێبێكە لە لایەن توێژەران م.بارزان محمد علی و د.هۆشەنگ ساڵح نەجاڕ داندراوە .

بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی ڕۆشنبیریی كۆلێژی ئاداب  لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢١/١١/٢٠٢٣ مەراسیمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبەی لە هۆڵی فەرهادی كۆلێژی ئاداب سازكرد،

لە مەراسیمەكەدا دكتۆر بوڕهان حاتەم گۆمەتاڵی خوێندنەوەیەكی بۆ كتێبەكە كرد و بە ئامادەبووانی ناساند، پاشان بەڕێز مومتازحەیدەری نووسەر و ڕۆژنامەنووس پەیڤێكی دەربارەی بەرهەمەكە پێشكەش كرد .

پاشان دكتۆر هۆشەنگ ساڵح یەكێك لە نووسەرانی بەرهەمەكە…تیشكی خستە سەر هەوڵەكان بۆ دانانی كتێبەكە و چاپكردنی .

لە کۆتایدا بەرهەمەكە بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.