رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 05/07/2023 به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازی كرد له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ( به‌ریز مامۆستا فوئاد سدیق) . مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ش تاوتوێ كردنی به‌ستنی كۆنگره‌ی پاراستنی منداڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل رێكخراوی یونسیف . شایانی باسه مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی به‌شداری له‌م ئیڤێنته بكه‌ن كه وا بریاره له مانگی 12ی ئه‌م ساڵ به‌رێوه‌بچێت.