نوێنەری کۆلێژی ئاداب بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پاراستنی منداڵان دەکات November 20, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on نوێنەری کۆلێژی ئاداب بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پاراستنی منداڵان دەکات ئەمڕۆ، یه‌كشه‌ممه (20-11-2022) سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی (د.حكیم قادر) به نوێنه‌رایه‌تی كۆلێژی ئاداب -زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شداری له کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر کرد. كۆبوونه‌وه‌کە، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێز (یوسف چاوشین) به‌ڕێوه‌چوو، کە نوێنه‌رانی رێکخراوی یونسیف و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به بواری منداڵان به‌شدار بوون. به‌شداربووان ئاماری جیا جیان خستنەڕوو سه‌باره‌ت به‌كار و چاڵاكییه‌كانی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان لە پارێزگای هەولێر.