پاکوخاوێنى ژینگە

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی(٣٠-١-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د.شلیر نورى صالح) مامۆستا لە بەشى(کۆمەڵناسى)بە ناونیشانى (پارێزگارى لە پاکوخاوێنى ژینگە وەک بەشێک لە کولتورى کۆمەڵگا) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە کرد کە مرۆڤ خۆى پارێزگارى لە پاکوخاوێنى ژینگە دەکات و هەر خۆى بەشدارى دەکات لە پیسکردنى، ئەویش بە فرێدانى زبل و خاشاک و تێکدانى پێکهاتە سروشتیەکانى ژینگەى دەوروبەرى، بۆیە کارکردن بۆ هۆشیارکردنەوەى تاک و زیندوکردنەوەى هەستى بەرپرسیاریتى کۆمەڵایەتى لاى تاک.

لە درێژەى باسەکەیدا باسى لە پاراستنى پاک و خاوێنى ژینگەى کۆمەڵگاکەى کرد کە زۆر پێویستە لە رێگاى دروستکردنى بیرى هۆشیار و رەفتارى کارا و چەسپاو بۆ پاک ڕاگرتنى ژینگە.

لە کۆتایشدا لە لایەن مامۆستایان بە پرسیارسمینارەکە دەوڵەمەند کرا.