چاودێریکردنى کاریگەرى نەوت

رۆژی چوارشەممە‌ رێكه‌وتی(١٤-٢-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د. ڕێبین صمد عبداللە) سەرۆکى بەشى ئەندازیارى ڕوپیوان ـ زانکۆى سەلاحەددین ) بەناونیشانى (چاودێریکردنى کاریگەرى نەوت و بەرهەمەکانى لەسەر کوالێتى هەوا (no2) وەک نمونە لە پارێزگاى هەولێر ـ عێراق بە بەکارهێنانى هەستکردن لە دوورەوە) سازکرا

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە کاریگەریەکانى پیسبوونى ژینگە بە هۆى کاریگەرییەکانى راستەوخۆ و ناراستەوخۆ وەکو (پالاوتنى نەوت و زۆرى رێژەى ئۆتۆمبیل و مولیدە ئەهلیەکان) لە هەریمى کوردستان بە گشتى و هەولێر بە تایبەتى.

و لە درێژەى باسەکەیدا باسى بەرێزیان بە داتاو ژمارە پیسبونى ژینگەى خستەروو بۆ ئامادەبووان هەروها باسى لەوەى کرد کە پیسبوونى ژینگە هۆکارێکە بۆ دروستبوونى نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان وەکو شێرپەنجە .

و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.