کاری توێژەری دەروونی لە قوتابخانەکان بە گشتی، چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ قوتابیان

 

لە درێژەی چاڵاکی یەکانی قوتابیانی بەشی دەروونزانی…….
سەردانیکردنی قوتابخانەی رۆنای ٢ ناحکومی لەلایەن گروپێک لە قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی دەروونزانی، بەسەرپەرشتی مامۆستا (شلێر مەولود عبداللە)، کە چەند ئامانجێکی لە خۆ گرت بوو (چاڵاکیەکی مەیدانی، گفتوگۆکردن لەگەڵ توێژەرانی قوتابخانە بۆ ئەوەی ئەزموونی لێ وەربگرن لەوەی کە لە داهاتوودا چۆن مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران بکەن؟ زانینی ئەوەی چ کێشەکی دەروونی باوە لە نێو هەرزەکاراندا ، کاتێک بارودۆخەکەیان بینی ئایا توانایان هەیە یاخود ئەو بەرگەگرتنەیان هەیە کە لە دواڕۆژ وەکو توێژەرێک لە قوتابخانە کاربکەن!؟ وە ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر سەردانەکایان).
لە سەردانەکەدا، زانیاریان وەرگرت لەسەر کاری توێژەری دەروونی لە قوتابخانەکان بە گشتی، چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ قوتابیان و ئەو کێشەو گرفتانەی کە هەیانە و ڕێگاکانی چارەسەر کردنیان و باسکردن لەسەر تیۆرە پەروەردەییەکان و بەکارهێنانیان لە قوتابخانەکان و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی ئاستی قوتابیان لە پەروەردەو فێربوون دا.
سوپاسێکی تایبەت بۆ بەرێوبەری قوتابخانەی ناوبراو(مامۆستا کرمانج)، وە سوپاسێکی بێ پایەن بۆ توێژەری دەروونی (کاک رەمەزان)، بۆ پێشوازی کردن و پێدانی زانیاری بە قوتابیانی بەشی دەروونزانی. هەموو لایەک سەرفراز و سەرکەوتو بن.