جی ای اس لە بەشی جوگرافیا کرایەوە

  چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢-١١-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەرێزان ڕاگرى كۆلێژ و ئەندامانی ئەنجوومەنی  كۆلێژ  لە مەراسیمێکی شايستەدا بە بەشداری هەریەک لە بەرێزان (پ.ی.د.کامەران يونس محمد أمين ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و(پ.ی.د.شەریف مولود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی بالا و (د.چنار سعد عبدالله) بەرپرسی بەشی دراسات و پێگەیاندن پارتی دیموکراتی کوردستان و خاتوو ساکار کارگێر ونوێنەری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مامۆستا ھەژار بەرپرسی ناوچەی ئاسؤ  وبەرێزان کارگێرانی ناوچە و کاک ھەکار بەرپرسی نووسینگەی زانستە مرۆڤایتیەکان (ی.ق.ک) و سەرۆکی بەشی جوگرافیا و مامۆستا و قوتابیانی بەشی جوگرافیا تاقيگه و فێرگەی (GIS) لە بەشی جوگرافیا کرایەوە.
بە ئامانجی پێگەیاندنی قوتابیانی بەشی جوگرافیا بۆ ئاشنا بوونیان و ئامادە کردنیان بۆ بازاری کار، وھەروھا دروستکردنی لینکی پەیوەندی نێوان زانکۆ و دام ودەزگاکانی حکومەت.جێی ئاماژەیە کە لە چوارچێوەی پلانی چوارساڵەی کۆلێژ بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی بەشە زانستیەکان پێش سێ ساڵ لقی ( GIS) لەبەشی جوگرافیا کرایەوەو ئێستا قوتابیان لەو پسپۆڕیە دەخوێنن.