کۆبونەوەی هەفتانەی ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ بەشەکان

 

  ۱٨ی ئۆکتۆبەر ۲۰۲۲ لە درێژەی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ(پ.د.قادر محمد حسن) لەگەڵ بەشە زانستییەکانی کۆلێژ پۆ ماوەی (٣) سەعات بە جیا لەگەڵ مامۆستایانی هەردوو بەشی مێژوو و شوێنەوار کۆبوونەوەی ئەنجامدا، کە بەشێکی زۆری مامۆستایان ئامادە بوون .
سەرەتا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەخێرهاتنی مامۆستایانی بەڕێزی کرد و سەرەتایەکی خستەڕوو، دوای گفتوگۆ دەست پێی کرد بەڕێزیان سەرەتا تیشکی خستە سەر دوو تەوەری سەرەکی، تەوەری یەکەم باس لە کاروچاڵاکییەکانی کۆلێژ بە شێوەیەکی گشتی لە لایەن بەڕێزیان خرایە روو، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پلانی کۆڵێژ بۆ ساڵی خۆێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، هەرەها بەستنی کۆنگرەی زانستی یوبیلی زێرین، پاشان تەوەرەی دووەم تایبەت کرا بە کاروباری هەردوو بەش لە رووی زانستی و کارگێرییەوە، ڕاگری کۆلێژ هانی دان کە پێشنیار و بیرۆکە بخەنە روو بۆ پتر کاراکردنی پەیوەندی زانکۆ وکۆمەڵگا ،بەشێکی زۆر لە مامۆستایان سەرنج و تێبینییەکانیان بۆ پێشخستنی بەش و کۆلێژ خستە روو .