دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 4-11-2019 به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ دكتور قادر محمد حسن و سه‌رۆكى به‌شى شوێنه‌وار دكتورعزیز حمدامین عزیز پێشوازیان كرد له به‌رێز دكتور بالاش ماجۆر به‌رێوبه‌رى په‌یمانگاى شوێنه‌وار له زانكۆى كاسۆلیك – هه‌نگاريا , به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ باسى له پێكهاتى كۆلێژ‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى كرد‌و داواى له دكتور بالاش كرد كه هاوكارى بكات له په‌ره پێدانى تواناكانى كۆلێژ, له‌و رێگایه‌ش ده‌رفه‌ت بره‌خسێنێت بۆ مامۆستا‌و توێژه‌ران و قوتابیان بۆ ئالۆگۆرى زانستى له‌گه‌ڵ په‌یمانگاى كاسۆلیك , تاكو مامۆستا‌و توێژه‌رو قوتابیان بتوانن تواناكانیان ئالوگۆر بكه‌ن.