ساڵیادی پڕۆژەی سایكۆفێر

لەمڕۆ بەرواری (١/١١/٢٠٢٣) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.قادر محمد حسن) ڕاگری كۆلێژی ئاداب و بەڕێز (پ.د.فەرهاد عەلی) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن و بەڕێزان سەرۆكی بەش و ئه نداماني ئه نجومه ني كوليژ و مامۆستایان و قوتابیانی بەشی دەروونزانی/كۆلێژی ئاداب، 
‎یەكەمین ساڵیادی پڕۆژەی سایكۆفێر كرایەوە.
 
‎سایکۆفێر; پڕۆژەیەکی زانستی قوتابیانی بەشی دەروونزانی کۆلێژی ئاداب و زانكۆی سۆرانە، كە لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوە دەبردرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی قوتابیانی زانکۆ تا ئێستا بە  دەیان چالاكی زانستيان به تايبەتی بە شێوەی ئۆن لاين ئەنجام داوه، بە ئەمەش ئەزمونێكى نویی قوتابیانە كە كۆليژي ئاداب پێشەنگايەتی بۆ دەکات و دەيەوێت بيگوازێتەوە بو كولێژەكانی ديكه .