هەڵمەتی هۆشیار کردنەوەی گەنجان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی

بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخراوی IOM بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی ئاداب رۆژى یەک شه‌ممه‌ رێكه‌وتی(٣-١٢-٢٠٢٣) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادی) سمینارێكیان بۆ راهێنەر بەرێز(د.یاد ئەمین )بەناونیشانی(هەڵمەتی هۆشیار کردنەوەی گەنجان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی) ناوەندنی هاوبەشی هەماهنگی قەیرانەکان (وەزارەتی ناوخۆ)بەهاوبەشی لە گەل رێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سازکرد.
لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسی لەوە کرد کە کۆچی نایاسایی گەنجان بۆ وڵاتانی خاوەن كێشەی سیاسی و ئابووری بۆ وڵاتانی سەقامگیر ڕیشەیەكی مێژوویی هەیە، لەگەڵ ئەوەی گەنج ئەمە بە چارەسەر دادەنێت..بەڵام بێ كێشە و گرفتیش نیە...لەمێژە هەرێمی كوردستانیش ڕووبەڕووی هەمان كێشە بووەتەوە .

هۆشیار کردنەوەی گەنجان