59705852_2339867412736308_5522115237165137920_n
پیرۆزكردنى جه‌ژنى كڕێكاران

رۆژى یەکشەممە‌ رێكه‌وتى 5-5-2019 وه‌كو چالاكى مامۆستاو قوتابیانى قۆناغى دووه‌مى به‌شـى فه‌لسه‌فه‌ له‌ پاركى( سامى عبدالرحمن) بۆ پیرۆزكردنى جه‌ژنى كڕێكاران و بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك له‌ قورسى كاره‌كانیان له‌ ئه‌ستۆ بگرن, پاركه‌كه‌یان پاككرده‌وه‌. په‌یامى قوتابیانیش له‌و كاره‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ پاراستن و پاك ڕاگرتنى ئه‌و خاك و نیشتمانه‌ به‌ ئه‌ركى خۆمان بزانێت, و […]

Screenshot (5)

زانكۆی صه‌لاحه‌دن كۆلێژی ئاداب ستۆدیۆی به‌شی راگەیاندن سیمیناری ئاكۆمحمد به‌ڕیوبه‌ری گشتی تۆری میدیایی روداو . https://www.facebook.com/705038086219257/videos/276424669908618/?t=608

كاریگه‌رى نه‌وت له‌سه‌ر سیاسه‌تى به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر كوردستان 1914-1923

رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى (7/5/2019) كاتژمێر (10:30 خوله‌ك )ى به‌یانى له‌ هۆڵى (فه‌رهادى) سیمینارێك له‌لایه‌ن به‌رێز (م.ى. هوگر حسن پیرداود) مامۆستا له‌ به‌شى (مێژوو) له‌ ژێر ناونیشانى (كاریگه‌رى نه‌وت له‌سه‌ر سیاسه‌تى به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر كوردستان 1914-1923) سازكرا . به‌رێزیان باسى له‌ سیاسه‌تى به‌ریتانیاى كرد به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ بوونى نه‌وتیێكى زۆر, هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى […]

تێزى دكتۆراى
گفتوگۆى تێزى دكتۆراى

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2-5-2019 كاتژمێر (9) ى به‌یانى له‌ هۆلى( فه‌رهادى) گفتوگۆى تێزى دكتۆراى (رابعه‌ فتاح شیخ محمد) به‌ ناونیشانى ( كوردستان له‌ سه‌رده‌مى ئیلخانانى مه‌غۆلى 656- 736 / 1258-1335ز), توێژینه‌وه‌یه‌كى سیاسى ئابوورییه‌) ئه‌نجام درا . له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌رێزانه‌ى خواره‌وه‌: پ.د.زرار صدیق توفیق سه‌رۆك پ.د.فائزه‌ محمد عزت ئه‌ندام پ.د.ئاكۆ برهان محمد ئه‌ندام پ.ى.د.كرڤان […]

59253072_2329395227116860_1159489763732881408_n
فستیڤالى زانستى و كه‌لتورى به‌شى ڕاگه‌یاندن و به‌شى ده‌روونزانى به‌رێوه‌چوو

رۆژى سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتى (30/4/2019) بۆ یه‌كه‌م جار به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ(د.قادر محمد حسن ) و ڕاگرى كۆلێژى زمان به‌رێز (د. عاطف فرهادى) و به‌رێزان (سینه‌م بدرخان و عبدالله‌ زه‌نگه‌نه‌ و ممتاز الحیدرى و زیره‌ك كمال و دكتۆره‌ كوردستان موكریانى و دلاوه‌ر خالید ئاشگه‌یى) و سه‌رۆكى به‌شى ڕاگه‌یانن (د.هوشیارمظفر على) و سه‌رۆكى به‌شى ده‌روونزانى (د. […]

56890434_2036634963125409_2143180954057834496_n
رۆژى دووه‌مى كۆنفراسى شوێنه‌وارو كه‌له‌پوورى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2019، بۆ رۆژى دووه‌م كۆنفراسى شوێنه‌وارو كه‌له‌پوورى كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئاداب رێكخراوه‌، به‌ڕێوه‌چوو. له‌ رۆژى دووه‌مى كۆنفراسه‌كه‌، چه‌ندین پانێلى تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شێوازى پاراستنیان له‌لایه‌ن توێژه‌رانى كوردو وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپییه‌وه‌، خرانه‌ڕوو. له‌ توێژینه‌وه‌كاندا، ئاماژه‌ به‌ شه‌ش هه‌زار ناوچه‌ى شوێنه‌وارى گرنگ له‌ هه‌رێم كراوه‌ […]

DSCN8097
رۆژى جیهانى ته‌ندروستى و سه‌ڵامه‌تی

رۆژى سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتى (30/4/2019) كاتژمێر (10.30)ى به‌یانى به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى (ته‌ندروستى و سه‌ڵامه‌تی له‌ كاتى كاركردندا) له‌ هۆڵى (فه‌رهادى) به‌ ئاماده‌بوونى ستافى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گشتى هه‌رێم و به‌رپرسى ئامارو و ووته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى هاتووچۆ به‌رێز( عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم) و مامۆستایان وقوتابیان و میوانانى ده‌ره‌كى سمینارێك له‌ لایه‌ن به‌رێز (د. ساكار المدرس) (مامۆستا له‌ به‌شى […]

DSCN8043
سێییه‌مین كۆنفراسى كه‌له‌پوور و شوێنه‌وارى كوردستان

سێییه‌مین كۆنفراسى كه‌له‌پوور و شوێنه‌وارى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئاداب سێییه‌م كۆنفراسى زانستى (كه‌له‌پوورو شوێنه‌وارى كوردستان)ى له‌ سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌برد، كه‌ تیادا 35 توێژینه‌وه‌ى زانستى پێشكه‌شكرا. رۆژى دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ (29و 30ى نیسانى 2019) به‌ به‌شدارى 80 توێژ كه‌ له‌ 11 وڵاتى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى به‌شداریانكردبوو، سێیه‌مین كۆنفراسى زانستى به‌ناونیشانى (كه‌له‌پوورو […]