له ژێر چاودێری سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بەڕێز (مه‌سرور بارزانی ) ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین کۆلێژی پەروەردە له یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ ھەریری به‌رێوه چوو، کۆلێژەکەمان توانی پۆلێک مامۆستای تر بۆ گەشەپێدانی ئایندەی وڵات ئامادە بکات، لەم سۆنگەیەوە بەڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د سەعید عمر ابراھیم) پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوتابیانی ده‌رچوو كرد، و ھیوای داھاتوویەکی گەش و پڕشنگداری بۆ خواستن، و سوپاسی ماندووبوونی مامۆستایانی کردوو خزمەتی گشت لایەکی بەرز نرخاند بۆ پێگەیاندنی قوتابیان.
ڕاگرایەتی کۆلێژ