بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێز د.موید اسماعیل جرجیس مامۆستا لە بەشی رێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ پلەی پرۆفیسۆر ئەمڕۆ لە نووسینگەی بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.سمیر جودت بلال ی.راگر و د.محمد محی الدین سەرۆکی بەشی رێنمایی پەروەردەیی ودەرونی و د. نەوزاد وەقاص مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی مەراسیمی رێزلێنان بەو بۆنەیەوە رێکخرا.
بەناوی راگرایەتی کۆلێژ پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین