سیمینارى لێژنەی ڕاهێنان و بينينی بەشی فیزیک October 1, 2022 Category: Physics Leave a comment ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ۱٥/۹/۲٠۲۲ لێژنەی ڕاهێنان و بينينی بەشی فیزیک بە هاوکاری سەرۆکایەتی بەش هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم تایبەت بە ڕێنماییە نوێیەکانی ڕاهێنان لە قوتابخانەکان کە بڕیار وایە لە ۱٥ ی مانگی ۱٠ دەست پێبکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت. لەم سیمینارە قوتابیەکان ئاشنا کران بە لایەنە کرداری و تەکنیکیەکانی ئەم پرۆسەیە. شایانی باسە یەکەمجارە بۆ ئەم ساڵی خوێندن ڕاهێنانی قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە کۆرسی یەکەم بەڕێوەبچێت.لە کۆتاییدا لێژنەکە بڕیاریدا بەر لە دەستپێکردنی راهێنانی قوتابیان سیمینارێکی تر ئەنجام بدرێت سەبارەت بە ئاشناکردنی قوتابیەکان دەربارەی ڕێکارەکانی دەست بەکاربوون.ئهندامانى لێژنهكه بريتين له:1- پ.ى.د.محمد عبدالله حمد /سه رۆک2- پ.ى.م. گوڵاڵه محمد فرج/ئهندام3- د. كلاره فؤاد حسن /ئهندام4-م.ى. لانه عونى پيرخضر/ئهندام5- م.ى.راز ولى على / ئهندام