• ناوى سیمینار
(Overthinking – التفکیر المفرط)
لە لایەن بەرێز (د. دارا مشير ابراهيم) لە رێکەوتی ١٧/١٢/٢٠٢٢ . لە سەرەتادا سیمیناریست پێناسەیەکى بابەتەکەى کرد بەوەى کە بریتییە لە: ( بیرکردنەوەیەکى زیاد لە پێویست، کە دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەى بیرۆکەکان و بە خەیاڵکردنی ئەنجامەکان و گریمانەى جیاواز، کە زۆربەی زۆریان خەیاڵییە و دوورە لە واقیع، و دڵەڕاوکێ کردن سەبارەت بە خراپترین هەڵبژاردە، کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە بە تەسکدەروونى و دڵەڕاوکێی زۆر). دواتر تیشکى خستە نیشانەکانى وەک (پرۆسەى شیکردنەوەى بابەتەتێکی دیاریکراو کە کۆتایی نییە، پێشبینیکردنى خراپترین و و رەخنە لە خۆگرتنی زیاد و ئەستەمى نووستن لە شەودا و بێ توانایی لەسەر بڕیار وەرگرتن لەگەڵ نیگەرانى و پەشیمانى لەگەڵ هەموو شتەکان). و لە زیانەکانى بریتی بوو لە (تەمبەڵی و دواخستن و رەشبینی و دڵەڕاوکێ و گۆشەگیری و لەدەستدانى بەرهەمهینان لەلایەن کەسەکە و دروستبوونى گیروگرفت لە پەیوەندییە تایبەتییەکان و نەمانى ئەفڕاندن و دابەزینی رێزی خود و گرفت لە ئەنجامدانى کارەکان) . وە هۆکارەکانى بریتی بوو لە (پاڵەپەستۆی زۆر و فێربوون بە تێبینی کردن و هۆکارى بۆ ماوەیی و خەیاڵى زاڵبوون و پێویست بوون بە جەختکردنەوە). لە کۆتاییدا سیمیناریست ئەم چەند خاڵەى خوارەوەی خستە ڕوو وەک چارەسەرێک لەوانە ( نەیکەیتە نەریتێک لە هەموو شتێکدا و هونەرى کۆنترۆلکردنى خود و گۆڕیینی ستایلی ژیان و ژیان لە ئێستادا و گەشبینی و بەباش بینینی شتەکان.
• ناوى سیمینار ( هه‌ستكردن به كه‌می وه‌ك ده‌رهاویشته‌یه‌كی سه‌رده‌می هاوچه‌رخ) لەلایەن بەرێز (پ.ی.د. اراز حکیم رضا) لە رێکەوتى ٢٤/١٢/٢٠٢٢.
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌روونناسانی ئه‌مریكی (APA)
پێناسه‌ی هه‌ستكردن به كه‌می ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه بریتییه له هه‌ستكردن به بێتوانایی و نائارامی و ئاساییشی ده‌روونی به‌رهه‌مهاتوو له كه‌میه‌كی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان كۆمه‌ڵایه‌تی حه‌قیقی یاخود خه‌یاڵی و ناواقیعی. ته‌وه‌ره‌كانی سیمیناره‌كه بریتیبوون له: – ده‌رهاویشته سهردهمیانهكانی هه‌ستكردن به كه‌می – دروستكردنی هه‌ستكردن به كه‌می له‌نێوان پیاو و ئافره‌تدا – هه‌ستكردن به‌كه‌می له زانكۆدا – هه‌ستكردن به كه‌می له نێوان كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتیدا – هه‌ستكردن به كه‌می و نه‌رجسیه‌ت – هه‌ستكردن به كه‌می و نه‌مانی ئاساییشی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی – هه‌ستكردن به‌كه‌می و سایكۆپاث و سۆسیۆپاث – قه‌بوڵكردنی ئه‌وه‌ی كه هه‌مانه له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانێكی زۆر كه نیمانه یاخود هی خۆمان نییه.
• ناوى سیمینار
(clinomenia – كلينومينيا)
لەلایەن بەرێز (د. سامراند حمدامین) لە ٣١/١٢/٢٠٢٢. كلينومينيا أو متلازمة التعب المزمن أو كليومنيا، بالإنجليزية
: clinomenia
: هذه الحالة عبارة عن اضطراب يجعل الفرد لديه قدرة على الاستيقاظ بكل سهولة من النوم لكنه يجد صعوبة بالغة في القيام من السرير، فهناك مجموعة من الاضطرابات النفسية التي تدفع الشخص في عدم الرغبة للنهوض من السرير والاستمرار في النوم لتجنب مواجهة المشاكل وتحديات الحياة اليومية.
• ناوى سیمینار ( راهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ـ ئۆتیزم- بە نموونە) لەلایەن بەرێز (م. غازی خلیل) لە ٣١/١٢/٢٠٢٢. بەشى پەروەردەى تایبەت لە رێگەى بەرێز (د. سامراند حمدامین) هەڵسا بە بانگهێشتکردنى بەرێز (مامۆستا غازی خلیل) مامۆستای خاوەن ئەزموون لە بوارى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە رووى پراکتیکی یەوە. بۆ پێشکەشکردنى سیمینارێکی تایبەت بەم بوارە بۆ قوتابیان و مامۆستایانى بەشى پەروەردەى تایبەت و خستنەڕووى چۆنیەتى بەرێوەبرنی کەیسەکان هەر لە هەنگاوى یەکەمەوە تا هەنگاوى کۆتایی و وە فێرکردنى قوتابیانمان لە کاتى بوونیان لە سەنتەرەکان و مەیدانى کارکردنیان چۆن مامەڵە لەگەل کەیسە جیاوازەکان بکەن و چ بەرنامەیەک هەڵبژێرن و و بە چ شێوزایک پێشکەشی بکەن. لە کۆتاییدا لەلایەن بەرێز (د. عزالدین احمد عبدالعزیز) سەرۆکى بەشی پەروەردەى تایبەت بڕوانامەى رێزڵێنان پێشکەش بە مامۆستاى ناوبراو کرا و هیواى سەرکەوتنی بۆ خوازرا .
• بڕوانامەى رێزلێنان لە ئەنجامى بەدەستهێنانى پلەى شایستە لەلایەن بەرێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆرى و بەرێز سەرۆکى زانکۆ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) بۆ بەشێک لە مامۆستایانى بەشى پەرورەدەى تایبەت لە رێکەوتى ٢٤-١-٢٠٢٣ لەلایەن بەرێز (پ.ى.د. عزالدین احمد عزیز) سەرۆکى بەش. بەسەر مامۆستایان دابەشکرا کە پێکهاتبوون لە: (پ.د. افراح یاسین محمد، پ.ى.د. اراز حکیم رضا، پ.ى.د. مهدی عباس قادر، د. اسيل اسحف بت‌و، د. میدیا عبدالخالق عثمان، د. سامراند حمدامين، م. كارؤخ جوهر)