له زنجيره چالاكيەكانى بەشى زمانى سريانى ئەمڕۆ سێ شەممه ڕێکەوتی ١٩-١٠-٢٠٢١ ،به ئامادەبونى بەڕيز ڕاگرى كۆلێژ (پ.ى.د.سعيد عمر ابراهيم ) وسەروكى بەشى زمانى سريانى (د.سلام نعمة هرمز ) وچەندين مامۆستا وقوتابيەنى بەشەكەمان پێشوازى كرا له بەڕيز (ئایدن مەعروف ) وەزیری هەريم بۆ کاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ شاندی یاوەری بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن وهەروەها بە مەبەستی ئاگاداربوون له نزيكەوه سەردانی بەشی زمانی سریانی كرد لە کۆلێژی پەرورده، زانكۆى سەلاحەددين.
لە کۆبوونەوەکە ڕاگری کۆلێژ وسەرۆکی بەشی زمانی سریانی ئەم داواکارییانەیان پێشکەشی جەنابی وەزیر کردووە
دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی بەش وەکو (معید) لە بەشەکە هەروەها شاندکردنی هەندێکیان بو زانکۆکانی جیهان بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی سریانی
دامەزراندنی قوتابییەکانی دی وەکو مامۆستا لە قوتابخانانەی کە زمانی سریانی دەخوێندرێتەوە
وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبست بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە بەشی زمانی سریانی
پەیوەندی کردن لەگەڵ وزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بە مەبەستی وەرگرتنی و هەڵاوێردن لە نمرەی ورگرتن لە بەش سريانى بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەمی ئامادەیی