دوای دەرچوونی ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆو پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی: 2020-2021 لێژنەی ئاخاوتن و پێشوازی( بەشی پەروەردەی تایبەت) بەهۆی بوونی تایبەتمەندی تایبەت بەبەشەکە هەستا بە ئەنجامدانی کارەکانی بەم شێوەیەی خواروە:
1- پشکنینی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە بەشی پەروەردەی تایبەت بەم شێوازە ئەنجامدراوە، پشکنین و دەستنیشانکردن لە روی توانای ئاخاوتن و گفتوگۆ و توانی بینین و تەندروستی جەستەیی و توانای بیستن و راستی و دروستی فۆنەتیکی زمانی و پاشان بریاردراوە کە خودی وەرگیراوان شیاوان بۆ پیشەی مامۆستایەتی پەروەردەی تایبەت و راهێنەری خاوەن پێداویستی تایبەت و چارەسەرکار لە داهاتوودا.
2- پێشکەشکردنی زانیاری و شارەزایی و رێنماییکردن و چۆنیەتی خوێندن و خۆپاراستنی تەندروستی بۆ قوتابیان و کەس و کاریان .
لیژنەکە لە رێکەوتی 8/11/ 2020 تا کۆ تا رۆژی تەواوبوونی پێشکەشکردن بەردەوام بووە لە ئەنجامدنی کارەکانی.
لێژنەکە پێکهاتبوو لەم بەرێزانەی خوارەوە:
لێژنەی ئاخاوتن:
د. عزالدین احمد عزیز سەرۆک
م.ژیلوان محمد معروف ئەندام
م.ی کارۆخ جوهر جلال ئەندام
لێژنەی پێشوازی:
بەریز/ دیمەن علی احمد / تێبینەر
بەڕێز/ ژاڵە خسرو عبداللە /قوتابی قۆناغی چوارەم
بەڕێز/عدنان جوهر خانەمیر/ قوتابی قۆناغی چوارەم