ڕێكه‌وتی (13-1-2018) به‌شی (په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت) له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی كه‌نه‌دی نێوه‌ده‌وڵه‌تی (Canadian High school) كه باره‌گای له شاری هه‌ولێرە، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و مامۆستایان، وۆرك شۆپێكیان له بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و په‌ره‌پێدانی توانا و گه‌شه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئه‌نجامدا، له پلانی و كاری وۆرك شۆپه‌كه‌دا خۆی له چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی مامۆستا و قوتابیانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له هه‌ر یه‌ك له به‌رنامه‌كانی ( بورترچ و ریتش) كه تایبه‌تن به خزمه‌تگوزارییه پێوانییه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ و كه‌سانی خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت و توانای دۆزینه‌وه‌ی لێهاتوویی و ئاستی توانا و ئاستی ئاسته‌نگه‌كانی مێشك و گه‌شه‌كردنیان، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه ئه‌لتكرۆنیانه‌وه. ئامانجی هه‌ر سه‌ره‌كی له‌م چالاكییه زانستییه‌دا؛ ڕاهێنانی ده‌رچووانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له بواری كرداری و توێژینه‌وه‌كانیان له چواچێوه‌ی كه‌سانی خاوه پێداویستی تایبه‌ت (ئۆوتیزم، بیركۆل، كه‌ڕوڵاڵ..) ده‌كات. شایانی باسه به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سلاحه‌دین بۆ ماوه‌ی (3) ساڵه وه‌كو به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ كار له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی فێرخوازان بۆ خزمه‌ت كردنیان له دامه‌زراوه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ده‌كا و چالاكییه‌كانی خۆی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆدا په‌ره‌پێده‌دات به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی كادیری لێهاتوو.