ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە …..
بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى نەتەوەیى نەورۆز و ساڵى نوێى کوردییەوە و راپەرینى کەرکوک بۆ رزگاربوون لە رژیمى بەعس ١٩٩١، پیرۆزبایى گەرم لە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی قەدەر گرانى کۆلێژ و سەرجەم هاونیشتمانیان دەکەم .
نەورۆز چۆن سیمبوڵى نەبەردی و گیانی بەرەنگاربونەوەى نەتەوەیی و سیاسی وقوربانیدانێكى مهزن گهلى كورد بوو لە ڕابردوودا ، لە ئێستاشدا گیانى ھیوا و ئومێد و ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنەگارییە تەندروستى و ئابوورى و زانستى و پەروەردەییەکانە ، هەربۆیە سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان هەنگاونانە بەرەوە بنیاتنانى ئایندهیهكى گەشترى زانستى و پەروەردەیی کۆلێژ و زانکۆکەمان و بەدى هێنانى سەقامگیرى ئاشتییانە و دیموكراسى و پێشكهوتنى ههرێمى كوردستان لە ئێستادا گەورەترین و جوانترین پیرۆزبایى نەورۆز دەبەخشێیت .
ئومێدەوارم ئێوەى خۆشەویست لەم جەژنی نەورۆزەدا کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خانەوادە و هاوڕێ و دۆست وخۆشەویستان بەسەرببەن
دوبارە نەورۆزتان پیرۆز و ھەمو ڕۆژێکتان جەژن و شادی بێت..
د. سعيد عمر ابراهيم
راگرى كوليژى په روه رده