پێشکەشکردنی سمینارێک لەلایەن بەڕێز د.ئاسۆ عبدالرحمن لەبارەی کاریگەری خشتە لەسەر قوتابیان بۆ بەروباشترچوون و چۆنییەتی ڕێکخستنی وانەکان و گونجانی لەگەڵ سیستەمی نوێی خوێندن، پاشان تاوتوێکردنی بابەتەکە لەلایەن مامۆستایانی بەشەوە،سمینارەکەدەوڵەمەندکرا.
بینین (المشاھدة)
یەکێک لەبابەتە پێویست و گرنگەکانی کۆلێژی پەروەردە بریتیە لەوانەی بینین، کە بەپێی سیستەمی کۆڕسات لە قۆناغی سێیەم دانراوە تا قوتابیان ئاشنا ببن بە چۆنیەتی وانەوتنەوەو کۆنتڕۆڵکردنی پۆل و ھەڵسەنگاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازیەکانی قوتابیان و …. بۆ ئەم مەبەستە بە سەرپەرشتی مامۆستا سامان ئەحمەد لەبەرواری (١٤ و ١٥/ ٢ /٢٠٢٢ سەردانی قوتابخانەی شەیدا، قوتابخانەی خابوور ، قوتابخانەی ھیوا، قوتابخانەی وار کرا، لەگەڵ چوار گروپ لەقوتابیانی بەیانیان و ئێواران، کە نموونەی بەرزی پێشوازی و وەفا و دڵسۆزیمان بینی لە بەرێوەبەر و ستافی کارگێڕی و مامۆستاکانیان بەرامبەر ئێمەو قوتابیانیان و ژینگەی قوتابخانەیان و کوالێتی بەرزی وانەوتنەوە و مامەڵەکردن و گرنگی دان بەگشت لایەنێکی تر کە خزمەت بە بواری پەروەردە و فێرکردن بکات (کتێبخانەی دەولەمەند، تاقیگەی زانستی …
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ و سەرۆکایەتی بەش و خۆم و قوتابیانمان زۆر سوپاسی بپێشوازی گەرم و دڵسۆزییان دەکەین.
بەڕێوەچوونی سمینارێکی تایبەت بۆ قوتابیانی بەشی زمانی کوردی ئێواران لە بەرواری ٢٤/٢/٢٠٢٢ کە سمینارەکە لەلایەن بەڕێز (پ.د. قەیس کاکل ) ەوە پێشەکەشکرا بەناونیشانی (زمان و جیهانبینى نەتەوەیی) کەباسی لە پەیوەندى نێوان زمان بیر کرد، سەرەتا ئەو بۆچوونانە خرایە روو کە لە نیوان زمان و بیردا هەبە، دواتریش لە ژێر رۆشنایی بۆچوونى دەرونناسەکان پەیوەندى نیوان زمانى کوردى و بیرکردنەوە و جیهان بینى خرایە روو.
کە چۆن زمان, بیرکردنەوەى نەتەوە دادەرێژێ. یان بە پێچەوانەوە زمان دەبێتە نەخشەیەک بۆ ئەوەى بە هۆى زمانەوە لە بیرکردنەوەى کورد تێبگەین. بۆ روونکردنەوەى زیاتر کۆمەڵێ نموونە لە زمانى کوردیدا هێرایەوە.
ھەڵمەتی پاککردنەوە
لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری خزمەتکردن، لێژنەی نوینەرایەتی قوتابیانی کۆلیژی پەروەردەی ئیواران، هەڵسان بە ھەڵمەتێکی پاک کردنەوەی بەشە مرۆڤایەتیەکانی کۆلیژی پەروەردە.. لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی سوپاس و پێزانین درایە قوتابیانی بەشداربوو، ھەر سەرکەوتوو بن











