چالاکیەکانی مانگی یەکی بەشی ماتماتیک January 31, 2023 Category: mathematics Leave a comment یەکەم:ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١/٨ لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵای بەش چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان ئەنجام دا لەگەڵ مامۆستایان و معیدە بەڕێزەکان کە خوازیاری مۆڵەتی خوێندنن بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا.دووەم:ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۰-۱-۲۰۲۳ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ پ.ی.د.ئیڤان صبحی لطیف سیمینارێکی بەناونیشانیAn algorithm for finding an optimal Chinese postman route بۆ مامۆستایانی بەش ئەنجام دا کە تێیدا بەچەند نمونەیەک شێوازی شیکارکردنی ئەو ڕێگا زانستیە و سوود و جێبەجێکردنەکانی لەبواری ژیانی رۆژانە خستەڕوو.سێیەم: ڕۆژی دووشەمە رێکەوتی ۱٦-۱-۲۰۲۳سەرۆکی بەشی ماتماتیک بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشی بەمامۆستایانی سەرکەوتوو بەپلەی شایستە لەدلنیای جۆری کەسوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆیان پێبەخشرابوو. شایەنی وتنە زۆربەی مامۆستایانی بەش گەیشتبوون بەوپلەو سوپاس و پێزانینەی سەرۆکی زانکۆ.چوارەم:ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧-۱۰-۲۰۲۳ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ پ.ی.د.ئیڤان صبعی لطیفسیمینارێکی بۆمامۆستایانی بەش ئەنجام دا دەربارەی دواین رێنمایەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی.رۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ١٩-١-٢٠٢٣ قوتابیانی بەشی ماتماتیک کۆبوونەوەیەکی رێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان بۆ سەرۆکی بەشی ماتماتیک و مامۆستایانی بەش رێکخست بەرامبەر ئەوهەوڵە زۆرەی داویانە بۆ فێرکردنیان و پێشخستنی ئاستی زانستی قوتابیان.