ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/١) بەرێز (پ. ی. د. مازن عبد الخالق عثمان) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بە یاوەری بەڕێز (پ. ی. د. آراز حکیم رضا) سەرۆکی بەشی پەروەردەی تایبەت، سەردانی بەڕێز وەزیر و بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیان کرد، بە مەبەستی بانگهێشتکردنی وەزارەت بۆ بەشداری کردنیان لە یەکەمین کۆنفراسی نێو دەوڵەتی بەشی پەروەردەی تایبەت،
کە تایبەت کراوە بە ئۆتیزم،
به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددين-هه‌ولێر/ كۆلێژی په‌روه‌رده/ به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی) و هاوبه‌شی زانستی كۆنفرانس (زانكۆی سیگمۆند فرۆید له ڤییه‌ننا – نه‌مسا) ئەنجام دەدرێت، دەربارەی:
شڵه‌ژانه‌كانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم و لێکه‌وته په‌یوه‌سته‌كانی له “ڕابردوو – ئێستا – داهاتوو”.


