دیداری شاندی کۆلێژی پەروەردە لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی November 2, 2023 Category: special education Leave a comment ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/١) بەرێز (پ. ی. د. مازن عبد الخالق عثمان) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بە یاوەری بەڕێز (پ. ی. د. آراز حکیم رضا) سەرۆکی بەشی پەروەردەی تایبەت، سەردانی بەڕێز وەزیر و بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیان کرد، بە مەبەستی بانگهێشتکردنی وەزارەت بۆ بەشداری کردنیان لە یەکەمین کۆنفراسی نێو دەوڵەتی بەشی پەروەردەی تایبەت، کە تایبەت کراوە بە ئۆتیزم، به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددين-هه‌ولێر/ كۆلێژی په‌روه‌رده/ به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی) و هاوبه‌شی زانستی كۆنفرانس (زانكۆی سیگمۆند فرۆید له ڤییه‌ننا – نه‌مسا) ئەنجام دەدرێت، دەربارەی: شڵه‌ژانه‌كانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم و لێکه‌وته په‌یوه‌سته‌كانی له “ڕابردوو – ئێستا – داهاتوو”.