بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە “قیامە”ی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و جەژنی سەری ساڵی نەتەوەیی نوێ (ئەکیتۆ)، بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردە جوانترین پیرۆزبایی لە مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی کریستیان لە زانکۆ و کۆلێژمان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین نزا و ڕۆژوویان قبوڵ بکات و ڕۆژانی جەژنیش بە شادی و ئارامی بەسەرببەن، ھیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە ھۆی ئاشتی و یەکڕیزی و تەبایی زیاتری نێوان گشت پێکھاتەکان لە کوردستانی خۆشەویستماندا.
پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان
ڕاگری کۆلێژی پەروەردە