له رۆژى 5/11/2019 و له تاقيگه‌ى ئه‌ليكترۆنيكس له به‌شى فيزيك قوتابيانى قۆناغى سێ هه‌ڵسان به چاككردنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى بنچينه‌ى ئه‌ليكترۆنى دايۆد وه‌ك چاڵاكيه‌كى كردارى و فێركارى له به‌شى فيزيك به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێزان : پ.ى.د.اسعد حميد إسماعيل و م.ى.ئه‌ڤين مغديد حمدامين.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه ساڵانه ژماره‌يه‌ك له پارچه‌ى ئه‌لكترۆنى ئه‌م تاقيگه‌يه په‌كيان ده‌كه‌وێت وه‌ك دايۆد, ترانسستور, به‌رگرى, بارگه‌گر …. هتد و به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتيكردنى كه‌مى بارى دارايى زانكۆ ئه‌م ساڵ ئه‌م چاڵاكيه ئه‌نجام درا پلان داندراوه كه ساڵانه دووباره بكرێته‌وه چونكه پارچه‌ى يه‌ده‌گ نرخى هه‌رزانه و چاككردنه‌وه‌كه يارمه‌تى قوتابىانمان ده‌دات كه زياتر ئاشنا بن به زانستى كردارى ئه‌لكترۆنيكس .