یەکەم
ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٥-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ سیمینارێک لەلایەن
پ.ی.د. صنعان محمد صالح خسرۆ بە ناونیشانی
Axial Algebra
ئەنجام درا تێیدا گرنگی ئەم جۆرە ئەلجێبرایەو خاسیەتەکانی خرایەڕوو.
دووەم
لەرۆژی دووشەممە بەرواری ۱۰-۱۰-۲۰۲۲ لێژنەی بینین و ڕاهێنان لەبەشی ماتماتیک سیمینارێکی رێکخست بۆبەرێزان (پ.ی.د.نعمت – پ.ی.د.فریاد – م.سعدیە) بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارگێڕی قوتابخانە و ڕێنماییەکان، ڕێگاکانی وانەوتنەوە، و کۆنتڕۆڵکردنی پۆل، دەفتەری پلان…بۆ زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیانی قۆناغی چواری بەشەکە لەماوەی ڕاهێنانیان.
سێیەم
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۱-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی قوتابی دکتۆرا هێمن عبدالکریم احمد سیمینارێکی بەناونیشانی
Strongly Irredusible rings
بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا. لەسیمینارەکەدا تایبەتمەندی ئەوجۆرە رینگانە خرانە ڕوو و پەیوەندی وجیاوازی لەگەڵ ڕینگەکانیتر ڕونکرایەوە.
چوارەم
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۸-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر ۱۰ ی بەیانی د.هۆگر محمد یاسین سیمینارێکی بەناونیشانی
Graded Algebras
بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا. لەسیمینارەکەدا باسی گرنگی و تایبەتمەندیەکانی ئەوجۆرە ئەلجێبرایانە خرایە روو بەنمونەی پێویست مەرجەکان ڕونکرایەوە.
پێنجەم
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۰-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر یەکی دوای نیوەرۆ پ.ی.د. نعمت خضر احمد سیمینارێکی لەسەر دواین گۆڕانکاریەکانی بینین و ڕاهێنانی قوتابیانی پۆلی چوار ئەنجام داو پاشان قوتابیان بەسەر مامۆستایانی بەش دابەشکران بەمەبەستی سەرپەرشتیکردن و سەردانیکردن
شەشەم
سەردانی بەرێز ڕاگری کۆلێژ بۆ بەشی ماتماتیک بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی کاروبارەکانی قوتابیانی تازە وەرگیراو و لێژنەی گفتوگۆی قوتابیان
حەفتەم
دەست پێکردنی وانەی قۆناغی یەکی بەشی بیرکاری لە ۲۲-۱۰ تێیدا پ.ی.د.رشاد رشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک سەردانی قوتابیانی تازە وەرگیراوی کرد پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لەقوتابیان کرد و رێنماییەکانی بەش و پابەندبونی دەوام دووپاتکرایەوە
هەشتەم
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۲٤-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر ۱ ی نیوەڕۆ د.ئاواز كاكەمەم محمد سیمینارێکی بەناونیشانی
Analysis Component Principal
بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا تێیدا گرنگی بەکارهێنانەکانی ئەو تەکنیکەی لەژیانی ڕۆژانە لەبواری شیکردنەوەی داتاکان خستە ڕوو
یازدەم
بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەش.









