چالاکیەکانی مانگی ئاداری بەشی ماتماتیک April 5, 2022 Category: mathematics Leave a comment يەكەم:رۆژی چوارشەمە ٢-٣-٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢ بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ماتماتیک بە هاوکاری لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەش هەلسان بە پاککردنەوەی بەش و باخچەکانی کۆلێژ.دووەم:رۆژی یەکشەمە ١٧ – ٣- ٢٠٢٢ بەرێز دکتۆرە نیشتیمان نورالدین سیمینارێکی ئۆنلاینی بۆ قوتابیانی پۆلی چوار بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی دواین رێنماییەکانی پۆستەر و توێژینەوە.سێیەم:رۆژی پێنج شەمە ٣١-٣-٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٩ بەرێز دکتۆرە نیشتیمان نورالدین سیمنارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی پۆستەر و توێژینەوەکانی پۆلی چوارو دواین رێنمایەکانیان.چوارەملە ٢٦ و ٢٧ -٣-٢٠٢٢ بەشێک لە مامۆستایانی بەشی ماتماتیک بەژداریان کرد لە کۆنفرانسی نۆیەمی کۆمەلەی خەواریزمی کە بە هاوکاری زانکۆی کتاب ئەنجام درابوو.پێنجەملە ٢٥و۲٦-۳-۲۰۲۲ سەرۆکی بەشی بیرکاری وجەند مامۆستایەکی بەشی ماتماتیک بەژداریان کرد لە کۆنفرانسی شەشەمی زانکۆی تیشک لەبواری زانستە جێبەجێ کاریەکان.