کردنەوەی پێشانگای کتێب لە کۆلێژی پەروەردە October 2, 2022 Category: Uncategorized Leave a comment ئیمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢/١٠/٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. سعید عمر ابراهیم) و بە یاوەری بەڕێز ی. ڕاگر و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەڕێز پێشانگای کتێب کرایەوە کە هەماهەنگی لە گەڵ لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە ڕێکخرابوو.شایانی باسە قوتابیان و مامۆستایان دەتوانن سوود لەوڕێژەی بەرچاوی داشکاندن وەربگرن.