له به‌روارى 11/11/2019 و له كاژێر 10:15ى, به‌يانى مامۆستايانى به‌شى فيزيك و به‌رێز سه‌رۆكى به‌ش هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگێكى خنجيلانه له به‌شى فيزيك-تاقيگه‌ى ئه‌ليكترۆنيكس به مه‌به‌ستى ريزلێنان له (پ.ى.د. مظفر مصطفى امين) به بۆنه‌ى (خۆخانهنشينكردنى له خزمه‌ت) پاش ته‌مه‌نێكى درێژ له خزمه‌تكردنى بوارى فيزيك و وانه ووتنه‌وه به هه‌زاره‌ها قوتابيانى به‌كالۆريۆس و ده‌يان قوتابى دبلۆمى باڵا, ماسته و دكتۆرا و ئه‌نجامدانى ژماره‌يه‌كى زۆر له توێژينه‌وه‌ى زانستى و سه‌رپه‌رشتيكردنى پۆلێك له قوتابيانى خوێندنى باڵا و ئه‌ندامبوونى له ژماره‌يه‌كى زۆر له لێژنه‌ى به‌ش, كۆلێژ, زانكۆ و بهرێوبهرايهتيه په‌يوه‌نديداره‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
شايه‌نى باسه كه ئه‌م ئاهه‌نگه به هه‌ماهه‌نگى لێژنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌ش ئه‌نجام درا و سه‌رۆكى به‌ش زۆر پشتيوان بوو بۆ سه‌ركه‌وتنى ئاهه‌نگه‌كه و پێشكه‌شكردنى قهڵفانى رێزلينان به به‌رێز (پ.ى.د. مظفر مصطفى امين).