ڕۆژى چوارشه‌ممه 17/ 2/ 2021 سه‌رۆكايه‌تى به‌شى زمانى كوردى بەرێز سەرۆکی بەش (د.گۆران فەیزی) و به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى زانكۆ بهريز (پ.د.جوهر فتاح)، و به‌رپرسى ناوچه‌ى ئاسۆ بهريز (م.لاوه‌ند عثمان دزه‌يي) بەیاوەری لەگەڵ (پ.ی.د.ادریس ھەرکی) و ڕاگرى كۆلێژ بهريز (پ.ي.د. سعيد عمر)، و به‌ڕێز ياريده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژ (پ.ي.د.سمير جودت) و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستايانى كۆليژه‌كه‌مان، هه‌ڵسا به سازدانى مه‌راسيمێكى تايبه‌تى ڕێزلێنان بۆ سێ مامۆستاى به‌ڕێزى به‌شى زمانى كوردى به‌بۆنه‌ى خانه‌نشين بوونيان هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان (پ.د.طالب – پ.د.عبدالله – د.خانزاد) كه هه‌ريه‌ك له‌م به‌ڕێزانه خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى زمانى كوردى و قوتابيان (بەکالۆريۆس و خوێندنی باڵا) و به‌شه‌كه‌يان كردووه . لهمهراسيمهكه چه‌ند وته‌يه‌ك پێشكه‌شكران سه‌باره‌ت بهبهريزيان و کار و خزمەت و یادگاریە زێرینەکانیان، پاشان به چه‌پكه گول و لۆگۆى تايبه‌ت و نيوه‌ڕۆ خوانێك ڕێزيان لێ نرا .
سه‌رۆكايه‌تى به‌شى زمانى كوردى