ئەمڕۆ سێشەممە 18/5/2021 کاتژمێر: 9:00 بەیانی لە هۆڵی (کۆچەر بیرکار) سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر بە دروشمی برەودان بە تواناكانی قوتابیان لە پێشكەشكردنی پڕۆژەكانیان زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر سێیەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی پێشبڕکێی باشترین پڕۆژەی دەرچوون بۆ قوتابیانی زانکۆمان ئەنجام درا.
شایانی باسە لە کۆلێژی پەروەردە هەردوو قوتابی یەکەم احمد سابر ملا یەکەمی بەشە مرۆڤایەتییەکان و رەیان ممتاز احمدامین یەکەمی بەشە زانستییەکان لەسەر ئاستی کۆلێژی پەروەردە و هەروەها بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژ و بەڕێز د. دیار محی الدین بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلێژ ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2021/05/viber_image_2021-05-18_11-29-39-1024x768.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2021/05/viber_image_2021-05-18_11-39-46.jpg)