رۆژی شەممە رێککەوتی 12-6-2021 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆرسی دووەمی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی پەروەدە لە کەشێکی تەندروست و بەلەبەرچاو گرتنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو. شایانی باسە هەردوو بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین پ.د.جوهر فتاح و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.د. مصطفی العطار بە یاوەری راگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کرد و سوپاسی مامۆستایانی کرد بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی.
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2021/06/viber_image_2021-06-12_12-48-36-1024x767.jpg)