رۆژی سێ شەممە بەرواری 2021/10/26 سیمینارێک زۆر بەسوود پێش کەش کرا لە لایەن بە رێز پ. ی. ماموستا لطفیە محمد حسن بە ناونیشانی
Lifestyle and its impacts on the growth hormone.
لە سیمینارەکە، بەڕێزیان بە پوختی باسی ڕۆڵی ئەم هۆرمۆنە و کاریگەرییەکانی لەسەر گەشە مرۆڤ بەگشتی و لەسەر منداڵ و قۆناغەکانی دواتر بەتایبەتی. بەڕێزیانی بۆ ئامادەبووانی ڕوون کردەوە کە چۆن دەتوانرێت سوود وەربگیرێت لە گونجاوترین کاتی خەوتن و باشترین جۆڕی خۆراکە بەسوودەکان و چۆنیەتی و چەندێتی خواردنیان لەکاتی گونجاو.