لە ژێر دروشمی (فریاگوزار بە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دەوروبەرەکەت)
لێژنەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بۆ ساڵی خوێندن (٢٠٢٢-٢٠٢٣) هەڵدەستێت بە
ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی
(First Aid)
بۆ سەرجەم ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەشەکانی کۆلێژی ناوبڕاو.
پێشەکی
فریاگوزاری سەرەتایی یەکێکە لەو زانستانەی کە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت. زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و جۆراجۆربوونی شێوازی رووداو و کارەساتەکان وهۆکارەکانی سروشتی و دەستکرد وای لە دامەزراوە تەندروستیەکان کرد تەکنیک و شێوازی جۆراوجۆر و جیاواز بەکاربهێنن لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان لە مردن بەتایبەت دوای ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە ٩٠٪ ی قوربانی ڕووداوەکان دەتوانرێت ژیانیان لە مردن ڕزگار بکرێت ئەگەر ئامادەبووانی شوێنی ڕووداوەکە شارەزای بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی بن.
مەبەست لە فریاگوزاری سەرەتایی:
بریتیە لەو یارمەتی خێرایەی کە کەسێکی شارەزا پێشکەشی دەکا (فریاگوزار) بۆ کەسێکی تر (بەرکەوتوو) لە کاتی روودانی رووداوێکی لە ناکاو یان لە کاتی جەنگ یان لە کاتی کارەساتێکی سرووشتی یان بە هۆی نەخۆشیەوە (جەڵتەی دڵ، شەکرە، فشاری خوێن، تەنگە نەفەسی) بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە یان گەیشتنی تیمی فریاکەوتن.
ئامانج لەم وۆرکشۆپە:
وەک هەنگاوێکی یەکەم ئامانجمان ئەوەیە ئاشنابوونی ئەندامانی لێژنەی تەندروستی وسەلامەتی بەم زانستە گرنگە وفێربوونی هەنگاوە گرنگەکان (ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە هەر تاکێک چ قوتابی، مامۆستا یا فەرمانبەر لە کۆلێژی خۆمان ئاشناببێت-ئەمەش لە هەنگاوی دواتر جێ بە جێ دەکرێت).
پێشکەشکاری وۆرکشۆپەکە
بەڕێز )د. سامرەند حمدأمین حسین(، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی تایبەت، کۆليژی پەروەردە، زانکۆی صڵاح الدین-هەولێر.
-
مامۆستای ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی لەم بوارە.
تەوەرەکان
-
بوژانەوەی دڵ (إنعاش القلب).
-
هەڵمژینی ماددەیەکی نامۆ (إستنشاق مادة غریبة).
-
پێوەدانی مێروو.
-
ژەهراوی بوون.
-
برینەکان.
-
سووتان.
-
خۆربردن (Sun stroke).
کاتی ئەنجام دانی وۆرکشۆپ
ئەم وۆرکشۆپە لەڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (9.3.2022)، کاژێر(9:30-11:30) ی نیوەڕۆئەنجام دەدرێت.
کرێی بەشداربوون
بەخۆڕاییە
شوێنی ئەنجام دانی وۆرکشۆپ
هۆڵی سیمینار، ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی صلاح الدین- هەولێر، رێگای کەرکوک، ٤٤٠٠١ هەولێر، هەرێمی کوردستان، عیراق.
بڕوانامە
بەشداربووان لە کۆتایی ئەم چالاکییەدا بڕوانامەی ئامادەبوونیان پێدەدرێت.
لێژنەی رێکخستنی وۆرکشۆپ
-
پ.ی. د. هێرو فرهاد صلاح ئاکرەیی.
-
پ.ی.د. دیار محی الدین صادق.
-
بەڕێز دەشتی صابر احمد.