لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی کیمیا بەرواری ٢-١١-٢٠٢١ لە هۆڵی ژمارە (١)ی بەشی کیمیا، سیمینارێک لە لایەن بەڕێز د. عیسی اسماعیل احمد پێشکەش کرا بەناونیشانی
Corrosion of iron, aluminium and nickel in deep eutectic solvents
لەسیمینارەکەدا، بەڕێزیان بە پوختی باسی پڕۆسەی داخورانی کانزاکانی وەک ئاسن و نیکل و ئەلەمنیۆم ی کرد لەناو ئەم ناوەندانە کە ئێستا لە زۆرێک لە لێکۆڵینەوە نوێکان ئەم جۆرە ناوەندانە سوودیان لێ دەبینرێت و بەکاردێن. بۆیە لەبەرئەوەی لەزۆرێک لەم بەکارهێنانانە، ڕاستەوخۆ ئەم جۆرە توێنەرانە بەرکانزاکان دەکەون بۆ ئەم مەبەستە و بۆ دڵنیابوون لە گونجانی ئەم جۆرە توێنەرانە لەگەڵ کانزاکان ئەم سیمینارە پێشکەش کرا.