ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەی ” دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا”
بۆ دبلۆمی باڵا ٣ کاتژمێر لەبەر دەستی قوتابییە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان. بۆ ماستەر و دکتۆرا ٤ کاتژمێر لەبەر دەستی قوتابییە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان. وەڵامی پرسیارەکان تەنها بەقەلەم جافی شین دەبێت. پێویستە قوتابی پێناسی تایبەتی پێبێت ” پاسپۆرت یان کارتی نیشتمانی یان هەویەی کەسی پێویستە قوتابی نیو کاتژمێر پێش تاقیکردنەوە لە کۆلێژ ئامادەبێت. ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر