كۆلێژی ئهندازيارى زانكۆى سه‌لاحه‌دين وزانكۆى نيشتيمانى فرۆكه‌وانى ئۆكرانى تاوتوى ى كردنه‌وه‌ى به‌شى ئهندازيارى فرۆكه‌وانى ده‌كه‌ن
شاندێكى زانكۆى نيشتيمانى فرۆكه‌وانى وولاتى ئۆكرانيا سه‌ردانى كۆلێژی ئهندازيارى زانكۆى سه‌لاحه‌دين يان كرد له‌لايه‌ن به‌رێز ڕاگرى كۆلێژی ئهندازيارى (پ.ى.د.نژاد احمد حسێن) وکۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژ پێشوازيان لێكراو دواتر وێراى به‌خێرهاتنى شاندى ميوان ھەردوولا باسيان له‌كردنه‌وه‌ى به‌شى ئهندازيارى فرۆكه‌وانى كرد له‌كۆلێژى ئهندازيارى زانکۆی سەلاحەدین، هەروەها بەرێز کارزان رفعت قوتابی دکتۆرا وەکو هەماهەنگی لەگەڵ شاندی میواندا بەشداربو.تێیدا جه‌خت كرايه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن هه‌ردولا بتوانن به‌هاوبه‌شى بەشی ئهندازيارى فرۆكه‌وانى بكه‌نه‌وه كه‌ده‌بێته يه‌كه‌م بەش له‌سه‌ر ئاستى عێراق وهه‌رێمى كوردستان .
دواتر به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ ده‌ست خۆشى لهشاندى ميوان كرد دووپاتی کردەوە ئه‌وه بهدهرفهتيكى گرينگ دزانين كه‌به‌شى فرۆكه‌وانى له‌كۆلێژى ئهندازيارى بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ين. وه‌به‌ڕێز ڕاگر باسى لهدابين كردنى تاقيگهش كرد بو ئه‌م به‌شه چونكه زۆر گرينگو پێويستە.
وه هه‌ر لهديدارهكهدا به‌رێز ڕاگر باسى له‌كه‌سانى لێھاتوو له‌بوارى زانستى كرد بۆ ئه‌م به‌شه فرۆكهوانيه.
دواتر بهريز(تيمۆخ ڤيا چیسلاف)به‌رێوه‌به‌رى په‌يوه‌نديه نێو دهولهتيهكانى زانكۆى نيشتيمانى فرۆكه‌وانى ئۆكرانيا خۆشحالى خۆى بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ربڕى كه ئه‌م به‌شه زۆر گرينگه لهپهيوهندي نيوانيان وه باسى ئه‌وه‌شى كرد كهزانكۆكهيان نزيكه‌ى 85سالە ههيهو دووه‌م زانكۆيه له‌سه‌ر ئاستى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى جاران له‌بوارى فرۆكه‌وانى يه‌كێكن لهپێشكهوتووترين زانكۆكانى جيهان به‌شێوه‌يه‌ك (كه فرۆكه‌خانه‌كانى وڵاتانى جيهان هه‌موويان ده‌رچووى زانكۆى ئێمه‌ى تێدايە .