وۆرکشۆپی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی ئەندازیاری بەرێوەچوو

ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢١ بە ئامادە بوونی بەڕێز دکتۆر امیر عبدالرحمن راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ۆرکشۆپی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی ئەندازیاریی بەڕێوەچوو٠

سەرەتا بەڕێز د. امیر عبدالرحمن باسی ریفۆرم لە وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان و بریاری ڕێکخستنەوەی پرۆگرامی خوێندنی لە زانکۆکان کرد٠

دواتر لە لایەن بەرێز پ.د.نژاد احمد ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین بابەتێک لە سەر چۆنیەتی داڕشتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێی پێوەرەکانی پرۆسەی بۆلۆنیا و دەزگای متمانەی ئەندازیاری  پێشکەش کرا٠

سەرۆک بەشەکانی هاوشێوە لە کۆلێژەکانی ئەندازیاری بە ئامادە بوونی ڕاگرەکان گفتوگۆیان لە سەر چۆنیەتیی پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنیان کرد و چەندین بڕیار لەسەر کارکردنی هاوبەش بۆ ڕێکخستنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن درا٠

Tags