سەردانی بەرپرسی ھۆبەی خزمەت گوزاری ژینگەپارێزی لەوەزارەتی شارەوانی بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٥ سەردانی بەرێزان ئەندازیار بختیار محمد زیاد بەرپرسی ھۆبەی خزمەت گوزاری و ژینگەپارێزی لەوەزارەتی شارەوانی و بەرێز ئاکۆ نعمت جێگری بەرپرسی ھۆبەی خزمەت گوزاری ژینگەپارێزی بۆلای بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری لە سەرەتادا پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان لە بەرێز راگر کرد٠

بەرێز راگری کۆلێژ پێشوازی یەکی گەرمی لێکردن و خۆشالی خۆی دەر بری بەم سەردانەیان ، بەرێز راگری کۆلێژ نوسراوێکی ئاراستەی خزمەت گوزاری و ژینگەپارێزی لەوەزارەتی شارەوانی کردبوو بەمەستی خاوێن کردنەوەی شەقاموو باخچەکانی ناو کۆلێژ وە ئەوانیش ئامادەکاری خۆیان پیشاندا کەوا ژمارەیەکی زۆر کرێکارو ئامێرو تانکەری ئاوو بھێنن بۆ پاککردنەوەی کۆلێژو وە پلانیان دانا بۆ رۆژی چوارشەم دەست پێ بکەن تا کۆلێژ بەتەواوی پاک بکرێتەوە٠

Tags