دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنا لە هەموو بەشە زانستیەکانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی صلاح الدین – هەولێر .
جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم پەیڕەو دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 ، پەیرەو کردنی سیستەمی بۆڵۆنا ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئەوەی قوتابیانی خۆشەویست بەشێوازێکی ئەکادیمی جیاواز بەپڕۆسەی فێربوون تێپەرببن و زیاتر بەرەو بواری پڕاکتیکی ئاراستەیان دەکات، بەواتا کار لەسەر پڕاکتیزکردنی زانست دەکات