DAAD – بەرنامەی هاوبەشی زانکۆی عێراقی ئەڵمانی
قوتابخانەی هاوینە دروستکردنی زیادکراو لە ئەندازیاریدا
٦ تاکو ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
ناونیشان : زانکۆی سەلاحەددین هەولێر / کۆلێژی ئەندازیاری / بەشی ئەندازیاری میکانیك و میکاترۆنیك/ ڕێگای کەرکوک هەولێر٠
بەرنامەیەکی هاوکاری ئەکادیمی لەنێوان زانکۆی سەلاحەددین وزانکۆی فرایبیگی المانی لەساڵی ٢٠٠٩ ەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە٠
لەم ڕێگایەوه مەشق و دامەزراوەی خول بۆ مامۆستایان و قوتابیانی قۆناغی سێیەمی خوێندن و قوتابیانی قۆناغی سێیەمی هەموو ساڵێک قوتابیانی زانکۆی سەلاحەددین بۆ ڕاهێنانی هاوینه گەشتیان بۆ وڵاتی ئه ڵمانیا دەکرد٠
هەروەها حەوت زانکۆی تر هەن کە بەشداری بەرنامەی هاوکاری ئەکادیمی دەکەن لە کوردستان و بەغدا ، زانکۆی سەلاحەددین یش هاوبەشێکی سەرەکی زانکۆیەکی ئەڵمانییە ٠
ئێستاش بەهۆی کرۆناوە قوتابیان نەیانتوانی گەشتی ئەڵمانیا بکەن و بەدیلێک بوو بۆ ئەنجامدانی کۆرسێک لە هەولێر بە شێوەی ئۆنلاین و وانەکان له لایەن پرۆفیسۆرانی ئه ڵمانیا و به غداد دەوترێتەوە ئەمە بەرنامەیەکە لە نا چالاکییەکانی دادی ئەڵمانیدا ٠
هەروەها بە بەکارهێنانی سیستەمی فێربوونی ئەلیکترۆنی
(e-learning platform)
بەناوی
(OPAL)
قوتابیان و مامۆستایان بەیەکەوە دەبەستێیتەوە و قوتابیان دەتوانن لە ڕێگای ئەو پلاتفۆرمەوە مەنهەج و وانەکانیان ببینن و دایبەزێنن و تاقی کرنەوەی خۆیان ئەنجام بدەن٠