ھەلمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی شەقام وباخچەکانی کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٧ ھەلمەتێکی فراوان بۆ پاک کردنەوەی شەقام وباخچەکانی کۆلێژ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خزمەت گوزاری وژینگە پارێزی ئەنجامدرا٠

بەھەولی بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی کە ھەماھەنگیەکی زۆر باشی لەگەل بەرێوەبەرایەتی خزمەت گوزاری وژینگەپارێزی ھەیە ئەم پرۆسەیە ئەنجام درا وەبەرێز ئەندازیار ژیار جلال بەرێوەبەری خزمەت گوزاری وژینگە پارێزی شاندی یاوەریان سەردانی کۆلێژیان کرد ولەگەل بەرێز راگری کۆلێژ چاودێری پرۆسەکەیان کردو بەرێز ئەندازیار ژیار جلال بەردەوامی خۆیان نیشاندا کە کەتا کۆلێژ بەتەواوی پاک بکەنەوەو کەپێک ھاتبوو لە یەک شۆفلی گەورە و یەک بۆب کات و پێنچ گەلابەو پێنچ تەنکەر ئاوو ٥٠ کرێکاریان ئامادەکرد تا زبل وخاشاکی ناو کۆلێژ پاک بکەنەوە
بەرێز ئەندازیار ژیار جلال بەرێوەبەری خزمەت گوزاری وژینگە پارێزی پیرۆزبایی لەبەرێز راگری کۆلێژ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری
بەرێز راگری کۆلێژ دەست خۆشی لێکردن بەم سەردانەیان و وە کارێکی زۆر گەورەیان ئەنجام دا بۆ پاک کردنەوەی کۆلێژ٠

Tags