ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٢
بەیاوەری بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژ ، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی هەرسێ سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر وزانكۆی بەیان سەردانی هەرسێ زانكۆی ناوبراومان كرد.
سەرەتا سەردانی بەڕێز پ.ی.د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدینمان كرد و قەڵغانی پیرۆزباییمان بەناوی ئەنجومەنی كۆلێژ پێشكەشی بەڕێزیان كرد.
دواتر سەردانی بەڕێز پ.د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی بەیانمان كرد و قەڵغانی پیرۆزباییمان پێشكەشی بەڕێزیان كرد.
دواتر سەردانی بەڕێز پ.د. ئیدریس هەركی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرمان كرد و قەڵغانی پیرۆزباییمان پێشكەشی بەڕێزیان كرد و باسمان لەهەماهەنگی هەردولا كرد بەتایبەت لەبواری زمان و وەرگێڕاندا.











